بابه‌ت: چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی(نانی مه‌کسیکی به‌گۆشت)
نانی مه‌کسیکی به‌گۆشت
پێداویستیه‌کان 
هه‌ویر
1- 2 کوپ ئاردی سفر
2- 1 1/4 که‌وچکی بچووک پیک پاوده‌ر
3- 1 که‌وچکی بچووک خوێ
4- 2 که‌وچکی بچووک رۆن
5- 2/4 کوپ ئاوی شلهتێت
حه‌شو
6- 2 کوپ په‌نیری ورد کراو
7- 1 کوپ گۆشتی چنراوی کوڵاو
8- 3-4 که‌وچکی گه‌وره زه‌یتی زهرات
شێوازی درووست‌کردنی:/
1- شێوازی درووست‌کردنی هه‌ویره‌که :ئارد ، رۆن ، پیک پاوده‌ر ، خوێ بکه‌ره ناو عهسارهکهوه
بیخه‌ره ئیش تاوه‌کو به‌ته‌وای تێکه‌ڵاوی ده‌کات.
2- که‌مێک خێرایی عه‌ساره‌که هێواش بکه‌ره‌وه وهێدی هێدی ئاوهکهتێبکه تاوه‌ک و ده‌بێت به‌هه‌ویر.
3- هه‌ویره‌که به‌زه‌یت چه‌ور که و به نایلۆن دای پۆشه بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک دایبنێ
تێبینی :هه‌ویره‌که نهههڵدێت و نه‌زیاد ده‌کات
4- هه‌ویره‌که بکه به 8 پارچه یاخود زیاتر به‌مه‌رجێک به‌قه‌ده‌ر یه‌کتر ببن پاشان له‌شیوه‌ی
خری بچووک تۆپیان بکه ،دووباره دایپۆشهوه بۆ ماوه‌ی 15-2- خوله‌ک.
5- به تیرۆگ هه‌ویره‌کان پان بکه‌ره‌وه له‌شێوه‌ی بازنه‌ی خر.
6- له‌سه‌ر ساجی په‌ره مێز یاخود ساجی غاز وه‌ک نان ئه‌م دیو ئه‌م دیو بیبرژێنه،پاشان
بیکه‌ره ناو ته‌شتی نانه‌که‌وه ۆ ئه‌وه‌ی سارد نه‌بێته‌وه.
7- شێوازی حهشووکردن : ساجه‌که به‌رۆنی زه‌یته‌که بسره‌وه و دووباره نانه‌که بخه‌ره
سه‌ر ساجهکهو 2-3 که‌چکی گه‌وره په‌نیری به‌سه‌ردا بڵاو بکه‌ره‌وه ، پاشان 2-3 که وچکی گه‌وره
گۆشتی به‌سه‌ردا بکه ،پاشان نانێکی دیکه‌ی بر‌ژاو بێنه بیکه‌ره سه‌ری به‌ده‌ست هێزی لێبکه تا یه‌کتر بگرن.
8- ئاگری ساجه‌که کز بز بکه تاوه‌کو په‌نیره‌که به‌هێواشی له ناو نانه‌که دا ده‌توێته‌وه.
9- پاش ئه‌وه‌ی که برژا ،بیکه‌ره ناو به‌له‌مێک و به‌گه‌رمی پێشکه‌شی ئازیزانتی بکه .
هیوادارم هه‌موو لایه‌ک سودی لێوه ببینن به‌هیوای سه‌ر که‌وتن....
منیش ئه‌ڵێم خۆشم ئه‌وێ گه‌ردنی ئازابێ سه‌د جار
با گۆڕه‌كه‌م هه‌ڵباته‌وه و لاشه‌كه‌م با به‌ده‌م باوه
به‌و جۆره‌ش لێی زویر نابم سه‌رفرازبێ له لای خواوه
كفنه‌كه‌م پاك و بێگه‌رده وه‌ك پۆشاكێك با له لای بێت
نه‌وه‌ك له چله‌ی زستاندا خوا نەکردە سه‌رمای بێت ...!














