بابه‌ت: kchan chon sarnj rakesh dabn
كچان چۆن سهرهنجرِاكێش ده‌بن؟
چه‌ند شتێك هه‌ن كه وا له كچان ده‌كه‌ن سه‌ره‌نجراكێش بن، له‌وانه:
بۆن
شاعیرێك ده‌ڵێ له‌وانه‌یه نهێنی ژن له بۆنی عه‌تره‌كه‌ی بێت، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌و عه‌تره به‌كار بهێنه كه له‌گه‌ڵ سروشتی تۆدا گونجاوه‌و زیاتر سه‌ره‌نج راكێشترت ده‌كات، عه‌تر یه‌كێكه له‌و چه‌كانه‌ی بناغه‌ی سه‌ره‌نج راكێشین.
قژ
قژ ته‌نها جوانی نادات به‌ده‌موچاوت، به‌ڵكو جوانییه‌كی سهرتاپایت پێده‌به‌خشێت، به‌رده‌وام قژت به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخه له‌گه‌ڵ ده‌موچاوت رێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌نگه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێستی ده‌موچاوت ده‌گونجێت.
مكیاج
پێش هه‌موو شتێك پێویسته پێستی ده‌موچاوت زۆر پاك رابگریت و به‌رده‌وام كرێمی تایبه‌ت به‌كار بهێنیت، پێویسته ئه‌و ره‌نگانه‌ی به‌كاری ده‌هێنیت له‌ره‌نگی چاوت و قژو جلوبهرگهكهتهوه زۆر نزیك بێت، له‌هه‌مانكاتدا زۆر گرنگی بده بهنینۆكهكانت.
رێكپۆشی
گرنگیدان به‌جلوبه‌رگ زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی هه‌موو رۆژێك ده‌چنه ده‌ره‌وه پێویسته دوو رۆژ له‌سه‌ریه‌ك هه‌مان جل نه‌پۆشیت تا ده‌توانیت زووزوو گۆڕنكاری تێدا بكه‌و ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی ده‌یپۆشیت پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و جێگه‌یه بگونجێت كه سه‌ردانی ده‌كه‌یت.
پێكه‌نین
بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێكه‌نیندا جوان ده‌ربكه‌ویت و سه‌ره‌نج راكێش بیت پێویسته گرنگی به ددانه‌كانت بده‌ی، چونكه له‌كاتی پێكه‌نیندا ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت سه‌ره‌نجی ددانه‌كانت ده‌ده‌ن
sarchawa:malpary baxcha

bzhy slimany



_1.jpg)







