رابورت له سه ر ميزوو و جوكرافياي سليماني
شارى سلێمانى
تەوەرەى يەکەم/
لايەنى جوگرافيەکەى:
سلێمانى شارێکى گەورەو گرينگى کوردستانى باشوورە کەوتووەتە خۆرئاواى دەشتى شارەزوورەو لەنێوان شاخى گۆيژەو گڵەزەردە تا تاسلوجە بەرزيەکەى لە ڕووى دەرياوە 853م مەڵبەندى پارێزگاى سلێمانيە دانيشتوانەکەى لە600000 کەس پترە شارێکى جوان و دڵگيرەو شوێنى گەشت و گوزارە.1
ناوچەى سلێمانى دەکەوێتە بەشى ژووروى عيراق بەلاى ڕۆژهەڵاتدا وەبەشى ڕۆژهەڵاتى ڕۆژهەڵاتى خوارووى ناوچە شاخاويەکانەوە لاى ژووروى ناوچەى هەولێرەو لاى خوارووى ناوچەى ديالى يەو لاى ڕۆژهەڵاتى ئێرانەو بەلاى ڕۆژئاواشيدا ناوچەى کرکوک و تکريتە.2
شوێنى سلێمانى بەگوێرەى هێڵى درێژى دەکەوێتە نێوان هێڵى درێژى (46،20،44،32)پلەى خۆرهەڵاتى هيڵى پانى(44،32،36،31)پلەى باکور لەسەرچاوەيەکى تردا دەڵێت سلێمانى دەکەوێتە نێوان هێڵى درێژى (37،21،45)پلەو (33،8،45)پلەى ڕۆژهەڵات وبازنەى پانى (11،32،25)پلەو(4، 35،35)پلەى باکور.3
پانتايى نلوچەى سلێمانى (13368)کم2 کەواتە 3،6 لەگشت پانتايى عيراق پێک دەهێنێت کەهەمووى (438317)کم2. 4
1-ئينسايکلۆپيدياى گشتى:ياسين سابر سالح،سلێمانى2005،ل604.
2-سلێمانى شارەگەشاوەکەم:ل12.
3-کتێبى سلێمانى:توێژينەوەى خوێندکارانى بەشى جوگرافياى زانکۆى سلێمانى،ل15.
4-سلێمانى شارە گەشاوەکەم:ل12.
30
سلێمانى بەشێوەيەکى گشتى لێژايى يەکى تاڕاددەيەک زۆرى هەيە لەنێوان باکوورو باشوور،ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاواى بەرزايى و گردو گردۆڵکەو شيوو دۆڵى زۆرى تيادايە شوێنى شار دەڕوانێت بەسەر دەشتێک کە لەبەر دەم شاخى ئەزمەڕەوە کە(1702)م بەرزە دەست پێ دەکات کە يارمەتيى داوە بۆ گەشت کردن وگرنگيى زياتر کردووە لەڕووى بازرگانيەوە.1واتە دەکەوێتە بنارى چياى (گۆيژەو ئەزمەڕ).2
بەرزى ونزمى لە سلێمانى دەکرێت بە دوو بەشەوە:
يەکەم/ناوچەى چياى نزم و گردو تەپۆڵکە، کە ئەمەش بريتيە لە دەشت و شيوو دۆڵ تا دەگاتە چياو بەرزايى لە نێوان (200-1000)م دايە.
دووەم/ناوچەى چيا سەرکەشەکان:دەکەوێتە نزيک ئێران و بەرزايى يەکەشى(1000-3600)م دايە چياکان بە زنجيرەيەک بەيەک کشاون لەژوورووى خۆرئاواوە بەرەو خوارووى خۆرهەڵات ونێوانيانيشيان دەشت و دۆڵە وە تاوەکو لەسنوورى ئێران نزيکتر ببينەوە زياتر لوتيان بەرز دەکەنەوە.3
1-کتێبى سلێمانى:ل15.
2-کردستان جنوبيە في قرن السابع عشر والپامن عشر:ل63.
3-سلێمانى شارە گەشاوەکەم:ل12-13.
سلێمانى ناوچەيەکى زۆر دەوڵەمەندە بەبەرهەمهێنانى گەنم بە ئاراستەى باکورى خۆر ئاوا وەهەروەها شوێنێکى بە ئاوە ،سەرەڕاى ئەمەش شوێنێکى ستراتيجيش بووە بۆ لايەنى سەربازى و دەکەوێتە دەکەوێتە ڕۆژئاواى ئەو زنجيرە چياکانەوە.1
ئاوو هەواى ناوچەى سلێمانى بە زۆرى لەئاوو هەواى دەرياى سپي ناوەڕاست دەکات تەنها دەشتى کەلار نەبێت کە جياوازە.وە پلەى گەرماى لەهاوين دەگاتە (39)پلەى سەدى و بەرەو خوار دەبێتەوە تا(24)پلە. ڕێژەى بارانيش لە ساڵێکدا هەشت مانگ دەبارێت تەنها چوار مانگ نەبێ کە حوزەيران و تەمموزو ئاب و ئەيلولن.2
دەتوانين بڵێين ئەو گەشە کردنە خێرايەى سلێمانى دەگەڕيِتەوە بۆ شوێنى شارەکە کە ڕێڕەوى (بغداد-کرکوک)لە نێو ڕێڕەوى (بازيان)دا دەڕوات بۆ بانى ئێران لە ڕێگەى (کرماشان وهەمەدان و سنە وبانە ) بە ڕێڕەوێکدا کە پێيدا تێپەڕ دەبێت.3
1-کردستان جنوبيە في قرن التسع عشرو الپامن عشر:ل63.
2-سلێمانى شارە گەشاوەکەم :ل13.
3-کتێبى سلێمانى :ل16.
ژمارەى دانيشتوانى سلێمانى لەسەردەمى بابانەکان
زانياريى تەواومان لەبەر دەستدا نيە لەسەر ژمارەى دلنيشتوانى سلێمانى لە سەروتاى درووست بوونيدا،بەلاًم دواى تەواو بوونى بە 36 ساڵ ژمارەيان گەيشتووەتە دە هەزار کەس.1 وە ژمارەى ماڵە کانيشى 2144 ماڵ بووە کە 130 ماڵى جولەکەو نۆ ماڵى کلدانى و پێنج ماڵى ئەرمەني، لێبووە.2
وە مەڵبەندى جولەکەکان لە ناو شارى سلێمانى بريتى بوو لە گەڕەکى (شێخ عباس) واتە لە خوارووى شارەوە نزيک بە ڕىِ ى قەرە قۆغان بووە،بەرامبەر بە ماڵەکانى (وڵوبە) ئەم شوێنەش لە سەردەمى عوسمانيەکاندا ئاوەدان کراوەتەوە،هەر سەبارەت بە جولەکەکان دەڵين لە قەڵاچوالانەوە هاتوونەتە سلێمانى.3
ئەم شارە هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى يەوە پرۆژەى ئاوو زێرابى تايبەتيى بۆ کراوە ،وە چەند چەشنە پيشەسازيەکيشى تيادا دامەزرا ،وەک سابوون درووست کردن وچنين وڕستن وجۆڵايى و موتابخانەو دەباخانە ، جگە لەمانە هەندێ پيشەسازى تريش لەشارەکەدا هەبوو وەک چەخماخسازى وکارگەچى و...هتد.4
1-مێژووى سلێمانى:عزالدين مستەفا رسول،چ1،ل6.
2-تاريخى سلێمانى وە ووڵاتى:ل67.
3-جولەکەکانى شارى سلێمانى:بەرزان ئەحمەد کوردە،سلێمانى2007،ل43 ،49.
4-مێژووى سلێمانى:ل20.
بەشى سێ يەم
تەوەرەى دووەم
سلێمانى لە مێژوودا
مێژووى درووست کردنى سلێمانى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1784ز کەوا لەو ساڵەدا بابانەکان پايتەختى ميرنشينەکەيان لە قەڵاچوالانەوە گواستەوە بۆ ئەم شارە تازەيە.1
پێش درووست کردنى سلێمانى پايتەختى بابانەکان لە قەڵاچولان بوو، کەئەمەش دەکەوێتە هەرێمى شارباژێڕ لەلاى ڕۆژهەڵاتى چياى ئەزمەڕدا لەسەر يەکێک لە لقەکانى (زابى بچووک)ە ئەم شوێنەش مێژوويەکى زۆر کۆنترى هەيە لە ميرنشينى بابان،بەڵام هيچ گرينگيەکى پى َ نەدراوە لەماوەى (1669-1784)بوو بوو بە ناوەندێکى دەسەڵات گێڕى بابانەکان.2
چۆنيەتى هەڵبژاردنى شوێنى شارەکەش هەر دەگەڕێتەوە بۆ خودى ئيبراهيم پاشا خۆى کەوا ڕۆژێک لەگەڵ دەست و پێوەندەکانى بۆ ڕاو کردن هاتبووە سەرى ئەزمەڕ،کاتێ کە پاشا سەرنجى ئەو هەموو دەشتە پان و بەر بڵاوە دەدا بەخۆشى و جوانى دێتە بەر چاوى و ڕوو دەکاتە هاوڕێيانى و دەڵێ:کوڕينە ئێمە بە ناڕەوا لەو تەنگەبەرايەتيەى قەڵاچوالان دانيشتووين بڕواننە ئەم دەشت و دەرە بەر بڵاوە، واديارە ئاويشى هەيە بە ڕاستى ئێوە بۆ پايتەخت باشە.3
1-کتێبى سلێمانى:ل11.
2-کردستان جنوبيە:ل61.
3-فەقێ ئەحمەدى دارەشمانە:محمد فيدا،چ1:ل77.
هەروەها پێشتريش محمود پاشاى مامى لە نزيک گوندى (مەڵکەندى)يەوە سەرايەکى درووست کردبوو کەبە تەمابوو بيکاتە مەڵبەندى حوکمڕانى ،بەڵام فرييا نەکەوت تەواوى بکات لايان برد لە دەسەڵات دواتر ئيبراهيم پاشا درێژەى بەم پڕۆژەيە داو توانيى بنکەى حوکمڕانى لە قەڵاچوالانەوە بگوازێتەوە بۆ ئەوێ ،بۆ ئەمەش خانووەکانى قەڵاچوالانيان ڕخاندو دارو پەردووەکانيان لەدرووست کردنى خانووەکانى سلێمانيدا بەکارهێنا .1
تەنانەت دارو پەردووى مزگەوتەکەشيان هێناوەو لە درووست کردنى مزگەوتى گەورەى سلێمانيدا سووديان لێ وەرگرتووە.2
ئيبراهيم پاشا لەلايەکەوە لەگەڵ ڕێکخستنى ئيش وکارى ميرنشين و بڵاو کردنەوەى دادپەروەرى خەريک بوو لەلايەکى تريشەوە هەر لە نزيک سەراکەى محمود پاشاى ماميدا کە لەساڵى 1196ک لە نزيک گوندى مەڵکەنديەوە درووست کرابوو ،دەستى کرد بەدرووست کردنى بيناى شارێک و هەر لەدەورى سەراکەدا هەندێ خانوو ومزگەوت و حەمام و بازاڕو خانى درووستکرد.3
واپێدەچێت بابانەکان هەندێ کات بيريان لەوە کردبێتەوە کەپايتەختەکەيان بگوازنەوە بۆ شوێنێکى لەبارتر،لەوانەشە هەر کەسايەتى ميرسلێمان بەبە خاوەنى ئەم بيرۆکەيە بووبێ چونکە ئەم پايتەختە لەگەڵ خەونەکانى نەدەگونجا.4
1-ميرايەتى بابان لەنێوان بەرداشى ڕۆم وعەجەم:ل102ز
2-سلێمانى شارە گەشاوەکەم :ل37.
3-ه.س.پ.ل11.
4-سيستەمى ميرنشينە کورديەکان:ل143.
هۆيەکانى درووست کردنى سلێمانى وگواستنەوەى قەڵاچوالان؟
1-قەڵاچوالان کە پايتەخت بوو ڕووبەرەکەى بچووک بوو بەهۆى ئەوەى کەوتبووە نێوان زنجيرە چيايەک.1
2-ئيبراهيم پاشا خۆى ئارەزووى زۆرى لە ڕاوشکار هەبووە،وە جێگەى قەڵاچوالانيش بەکەلکى ئەم جۆرە ڕاوکردنە نەدەهات،چونکە کەوتبووە دۆڵێکى تەنگەوە.2
3-هۆکارى ئابوورى:شوێنى شار دەشتى شاروزوور و دەشتى بازيان و سلێمانى بە يەک دەگەێنێ کە ئەمانەش زۆر لەبارو بە پيتن بۆ کشتوکاڵ کردن و بەرهەم هێنانى جۆرەها بەروبومى ئاژەڵى.3
4-هۆى کارگێڕى:بەيەکێک لە ديارترين فاکتەرەکانى درووست کردنى سلێمانى دادەنرێت،چونکە پايتەخت پێويستى بەڕووبەرێکى فراوان دەکرد تاوەکو دام ودەزگاى حوکومى لەڕووى ياساى جێ بەجێ کردن و دادوەريدا تيايدا جێ ى ببێتەوە کە بگونجێت لەگەڵ زۆرى ژمارەو کێشەى دانيشتوانى ميرنشينى بابان.4
5-قەڵاچوالان شوێنێکى نزيک بووە لە هێرشەکانى ئێران،5 بۆيە بەردەوام دەکەوتە بەر هێرشى فارسەکان برايم پاشايش ويستى لەم هێرشانە دوور بکەوێتەوە،چونکە خەڵکەکەى لەژێر ئاگرى هێرشەکان بێزار بووبوون.6
1-تاريخ الامارە البابانيە:عبد ربە ابراهيم الوائيلى،ل139.
2-گەشتى ڕيچ بۆکوردستان 1820:کڵۆديۆس جيمس ڕيچ،ل124.
3-کتێبى سلێمانى:ل11.
4-گۆڤارى مێژوو :ل56.
5-کردستان جنوبيە...ل62.
6-تاريخ الامارە البابانيە:عبد ربە ابراهيم الوائيلى،ل139.
6-بابانەکان بەهۆى درووست کردنى سلێمانيەوە هەوڵيان دەدا ميرنشينەکەيان بکەن بە دەوڵەتێکى بەهێزو سەربەخۆ لەکوردستانى باشوور.1
7-هۆى کۆمەڵايەتى:واتە برايم پاشا ويستوويەتى لە خاتوو(مەلکە)وە نزيک بێت کە کوێخاو گەورە ژنى دێ ى مەڵکەندى بوو.2
8-لەوسەردەمەدا دەسەڵاتى مەماليکەکان لە عيراق لاواز بووبوو ئەمەش بووە هۆى درووست بوون دەوڵەتە شار کە هەر يەک لەو دەوڵتە شارانەش نيمچە سەربەخۆ بوون لەزۆربەى کاروبارەکانى ناوخۆدا.3
9-هەندێکى تريش واى بۆ دەچن هۆکارى خودى کايگەرى هەبووبێ ئەويش ئەوەيە کەوا ئيبراهيم پاشا ماوەيەکى زۆرى تەمەنى لە بغداد بەسەر بردووە ، بۆيە نەيدەتوانى لە شوێنێکى چەپەکى دواکەوتووى وەک قەڵاچوالاندا دانيشێت.4
1-سيستەمى ميرنشينە کورديەکان:ل147.
2-کتێبى سلێمانى :ل12.
3-تاريخ الامارە البابانيە:عبدربە ابراهيم الوائيلى،ل140.
4-سلێمانى شارە گەشاوەکەم:ل28.
سەبارەت بەناوى سلێمانى چەندين بۆچوونى جياواز هەيە:
1-يەک لەبۆچوونەکان دەلێت:برايم پاشا شارەکەى بەناوى (بابا سلێمان)ەوە ناوناوە،1 يان بەناوى سلێمان پاشاى کوڕيەوە بووە.2
2-يەک لەبۆچوونەکانى ديکە دەڵێت:بەناوى سلێمان پاشاى گەورەى واليى بغداوە ناوى ناوە کە هاوسەردەمى برايم پاشا بووە.3
3-محمود پاشاى مامى لەسەردەمى خۆيدا کۆشکێکى فەرمانڕەوايى لە نزيک دێ ى مەڵکەنديەوە درووست کردووە لەساڵى 1782ز کە ئەمەش بە بڕيارى (سلێمان پاشاى جليلى) بووە کە فەرمانڕەواى موسڵ بووە لەنێوان ساڵانى (1771-1789)، بۆيە پێدەچێت برايم پاشا کە شارەکەى درووست کرد بەم ناوەوە ناوى نابێت.4
4-بۆچوونێکى تر دەلێ:کە لەکاتى بناغە دانانى شاردا کرێکارێک (ئەنگوستيلە)يەک دەدۆزێتەوە کە مۆرێکى لە سەربووە کە ناوى(سلێمان)ى لێ هەڵکەندرا بوو ، کە گوايە ئەوە ناوى سلێمان پێغەمبەر بووبێت (د.خ) هەر کە ئەم ئەنگوستيلەيە دەگاتە لاى برايم پاشا ئەويش لەبەر پيرۆزى پێغەمبەر ناوى شارەکەى نا (سلێمان)ى.5
1-سلێمانى شارە گەشاوەکەم:ل33.
2-گۆڤارى مێژوو..ل57.
3-مێژووى گەلى کورد لەکۆنەوە تائەمڕۆ:142.
4-تاريخ الامارە البابانيە:عبد ربە ابراهيم الوائيلى،ل142.
5-کتێبى سلێمانى:ل12،13.
5-لەسەردەمى محمود پاشا کاتێ کە کۆشکەکەى درووست کرد لەوکاتەدا (شا فتح على شا) کەحاکمى ووڵاتى فارس بوو کوڕێکى دەبێ ناوى سلێمان دەبێ پێ دەچێت کەمحمود پاشا ئەم کۆشکەى بەناوى ئەم سلێمانەوە کردبێت.1
6-لەوانەيە سلێمان پاشاى کوڕى خاليد پاشاى کوڕى تەيمورى بابانى بناغەى ئەم شارەى دانابێ و هەر بەناوى خۆيشيەوە ناوى نابێ ،بەڵام توێژەرەوان بۆچوونى پێنجەم زياتر بەڕاست دەزانن ،چونکە لەو کاتەدا ميرەکانى بابان زياتر پشتيان بە ئێران بەستووە و ئەوانيش پشتگيريان لێ کردوون وە زۆربەى ئەو ميرانەى کەويستوويانە حوکمى سلێمانى وەربگرن پشتيان بە فارس دەبەست ،هەروەها محمود پاشاش لە فارسەکانەوە نزيک بووەو خۆشەويستيى بۆيان هەبووە.2
7-ئەم بۆچوونەيان دەڵێ ناوى سلێمانى لە (سيلۆنا)وە هاتووە کە ناوى شارێکى مێژوويى کۆنى کوردستانەو سلێمانيش بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەم شارە ناو نراوە.3
1-تاريخ الامارە البابانيە:عبد ربە ابراهيم الوائيلى،ل142.
2-ه.س.پ.ل143.
3-کتێبى سلێمانى:ل13.
برايم پاشا پێش ئەوەى کە سلێمانيى درووست بکاو قەڵاچوالان بەجێ بهێڵێت ژمارەى ماڵەکانى قەڵاچوالان دوو هەزار ماڵ زياتر بوون ،خۆ ئەگەر نەڵێين گشتيان دەڵێين زۆربەيان قەڵاچوالانيان جێ هێشتووەو دواى پاشا کەوتوون و هاتوونەتە سلێمانى، گومان لەوەشدا نيە کە لەم لاو ئەو لاشەوە خەڵکى بۆ هاتووە ،واديارە کەسلێمانى لە ژوور گەرەکى مەڵکەنديەوە دەستى پێ کردووە .1
سەبارەت بەناوى يەکەم گەڕەکى سلێمانى کەمەڵکەنديە چەند بۆچوونێک هەيە:
هەندێ دەڵێن مەڵکەندى پێش درووست کردنى سلێمانى گوندێکى خنجيلانە بووە،کە گوايە دێ ى (مەليکى هيندى) بووە،بەڵام ئەمە ڕێ ى تێناچێت...!
هەندێکى تر بە (مەليک کەندى )ناوى دەبەن واتە هەڵکەندراوى مەليک.
وە دووريش نيە (مەل)(کەندى) بوو بێت واتە کەندى مەل و باڵندە بووە کە هيللانەيان تيادا کردووە.2
سلێمانى دواى درووست بوونى بە دە پانزە ساڵيک بووە شارێکى گەورەى رۆژهەڵات، لەساڵ 1820زپێنج ديوەخانى گەورەو دوو مزگەوتى گەورەى ئاوەدان و گەرماوێکى جوان و ڕێک و پێکى هەبووە.3
1-سلێمانى شارە گەشاوەکەم:ل38،39ز
2-مێژووى سلێمانى:ل66.
3-گۆڤارى مێژوو..ل57.
لەسەردەمى ئيبراهيم پاشا سلێمانى سەقامگيريەکى زۆرى بەخۆيەوە بينيوە ئەمەش لەبەر چەند هۆيەک بوو:
1-چونکە ئەم شارە بوو بە مەشخەڵ ومەرکەزێک بۆ خوێندەوارى وبير ڕووناکى و ئەدەبيات .
2-شار لەسەر بنەڕەتى گواستنەوە لەلادێوە بۆ شارستانێتى و بەبەکار هێنانى ئەزمونى زۆرلايەنى شارستانێنێتى ى گەلانى تر بنياد نرابوو.1
3-بەهێزى سلێمان پاشاى گەورە بووە هۆى ڕێکخستنى کارو بارى عيراق ،ئەمەش کارێکى گرنگ بوو بۆ باشکردنى پەيوندى لەنێوان هەردوو دەوڵەتى ئێران و عوسمانى،وە والى توانى هەموو ئەوانە سەرکوت بکات کەدەيان ويست بارودۆخى عيراق بشێوێنن.
4-بەهۆى لاوازى ئێران و خراپى بارو دۆخى فەرمانڕەوايى ئێران کە چەندين ساڵى خاياند،چونکە لەم ماوە درێژەدا ئێران نەيتوانى بير لە دەست درێژى بکاتە سەر دراوسێکانى .
5-پياوانى ئاينى و زانايان ڕۆڵێکى گرينگيان هەبوو لەبەر قەرار کردنى هێمنى و ئارامى لە نێوان (عيراق و ئێران)چونکە ڕێزى زۆريان لێ دەگيرا لەلايەن برايم پاشاوە.2
1-مێژووى سلێمانى:ل6.
2-تاريخ الامارە البابانيە:عبد ربە ابراهيم الوائيلى،ل169،170.
ئيبراهيم پاشا ئەم شارەى بە مەبەستى ئەوە درووست کرد تا وەکو يادگاريەک بۆ ميللەتى کورد بەگشتى و ميرنشينى بابان بە تايبەتى بمێنێتەوە.1
هەروەها درووست کردنى ئەم شارە بە دەسکەوتێکى گرينگ دادەنرێت بۆ ميرنشينى بابان،بەم شێوەيە برايم پاشا توانى وەک يەکەم کەسى بابان ناوى خۆى تۆمار بکات.2
وەبە درووست کردنى ئەم شارە واى کرد کەوا خەڵکى بابان بە ئاسوودەيى بژين و وەتوانيشى حوکمى بەبە بەبێ شەڕ بگەێنێتە (خانەقين وقەسر شيرين و زەهاو) وە ئيش و کارى ووڵاتيشى بە شێوازێکى باش و مەدەنى ڕێکخست وخەڵک حەسايەوە و ئاوەدانى کەوتە ووڵاتەوە و کشتوکاڵ پێشکەوت و شەڕو هەرا کەم بووەوە.3
هەر لە ئەنجامى درووستى کردنى ئەم شارەوە بزوتنەوەيەکى ئەدەبيى تازە هاتە کايەوە وە مەشخەڵى پەيڕەوێکى ئەدەبي تازە لە سلێمانيەوە سەرى هەڵدا و بوو بە ڕووناکيەک کەتاکو ئێستاش بەردەوامە بەشى زۆرى کوردستانيشى گرتەوە و لەڕووى زمانيشەوە بوو ئەدەبياتى ئەوانەى کەبە سێ شێوەزارى کوردى دەدوێن ،قوتابخانەى شيعرى بابان ،هەندێ لە مێژوو نووسانى ئەدەب بە قوتابخانەى ناليى دادەنێن و مەندێکى ديکەش لە باسەکانياندا ناوى( نالى وسالم وکوردى ) بەيەکەوە تۆماردەکەن.

" جیاوازی تۆ و جگهرهکانم تهنها ئهوهیه که تۆ شیرین و جگهرهکان تاڵن ئهگینا ههردوکتان ورده ورده ئهمکوژن "
"نــاخـۆشـتــریــن هـەسـت ئـەو هەسـتـەیـە کە لە سـادەیـیـتـدا بە گـێـلـت بـزانـن "
" ژیان چیرۆكێكه تهنها سهرهتاكهی شیرینه ، كه لهدایك بوونه "
" لــه دایــک بـــوم بۆ مــــردن "

The End DaM DoK new Death sonu