بابهت: ژيانى پيغةمبةرى خؤشةويستمان محمد صلى الله عليه
له دايك بوون و ناو و نهژادى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم
پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم له رؤژى دووشهممهى مانگى رهبيع الأولدا له دايك بووه له شارى مهككهى پيرؤزو له ماليكدا كه ناسراوه بهدارالمولد واته خانهى لهدايك بوون له سالى ناسراو به سالى فيل كه دهكاته ٥٧١ ى زاينى له دايك و باوكيكى ناسراو باوكى ناوى عبدالله ى كورى عبدالمطلبه ودايكى ناوى ئامينهى كچى وههبه باپيرى ناوى نا محمد صلی الله علیه وسلم وه باوكى پيش لهدايك بوونى ئهم وهفاتى كرد پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم سوپاس كراو بووه له ڕهچهڵهكى يهوه بهپاكى و بێ لهكهيى هاتووهو خواى گهوره ههلى بژاردووه ناوه جوانهكانى زؤره لهوانه محمد ، أحمد ، الماحى ، الحاشر ، العاقب وهنبي الرحمه ، نبي التوبه ، المقفي ، نبي الملاحم له ئينجيلدا به أحمد و له تهوراتا ناوى به المتوكل هاتووه وه خواى گهوره وهسفي كردووه به رؤوف و رحيم ناوى تهواوى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم بهم جؤرهيه محمدى كورى عبدالله كورى عبدالمطلب كورى هاشم كورى عبد مناف كورى قصی كورى كلاب كورى مره كورى كعب كورى لؤی كورى غالب كورى فهر كورى مالك كورى النضر كورى كنانه كورى خُزيمه كورى مدركه كورى إلياس كورى مُضر كورى نذار كورى مهعد كورى عدنان كه تا ئيره به راستى وصهحيحى هاتووه و لهسهرو ئهميشهوه ئيختيلافي تيدايه بهلام گومانى تيدا نى يه كه عهدنان له نهوهو كورانى اسماعيل پيغهمبهره عليه الصلاة و السلام بروانه الرحيق المختوم لا ٤٧ و مختصر سِيره الرسول, محمد بن عبدالوهاب
چاوديرى خوا بؤ پيغهمبهر
شتيكى ئاشكرايه يهكئ خوا ههليبژيرئ بؤ كاريكى گرنگى وهك پيغهمبهريتى ئهبئ مرؤفيكى پاك و خاوين و ريك و رهوان بئ و دوور بيت له ههموو خراپهيهكى دهروونى و لاشهيى و رازاوه بئ به ههموو رهوشت و خوه جوانهكان ئهبئ دهستيكى نهينى لهگهليا بئ و بيپاريزئ و پهروهرشى بكات له دريژايى تهمهنيدا به ئاشكرا ئهمه بهدى ئهكهين له ژيانى پيغهمبهر محمد صلی الله علیه وسلم له منالى يهوه تا گهورهيى و له ههموو شوين و كاتيكدا
ئيبن هيشام دهگيريتهوه پيغهمبهرى خوا صلی الله ع
لیه وسلم فهرمويهتى بيرم ديت لهگهل منالانا بهردمان ئهكيشا بؤ يارى كردن منالان جلهكانيان داكهند و خستيانه مليان تا بهردهكان ئازاريان نهدهن منيش جلهكانى خؤمم داكهند و خستمه ملم وهكو ئهوان كتوپر بئ ئهوهى كهس ببينم يهكئ شهقازلهيهكى ليدام و ووتى جلهكانت لهبهر بكهوه منيش بهخيرايى لهبهرم كردنهوه و ههر به تهنيا من به پؤشتهيى بهردم ئهكيشا شهويكيان له سهراوردى مهككهوه لهگهل كوريكدا مهرمان دهلهوهراند وتم بهو كورهى هاو شوانم ئهگهر تؤ چاوديرى مهرهكانى منيش بكهيت من ئهچم بؤ ناو شار و لهگهل ئهو كور و كالانهدا نهختئ يارى ئهكهم ووتى باشه برؤ رؤيشتم تا گهيشتمه قهراغى مالهكان لهوئ گويم له دهنگى دههؤل و شمشال و نهى بوو له ماليكهوه پرسيم ئهمه چييه ووتيان شايى يه منيش دانيشتم تا گوئ ى لئ بگرم كهچى خوا نهيهيشت بيبيستم و خيرا خهوم ليكهوت گهرماى ههتاوى بهيانى بيدارى كردمهوه ئينجا ههستام و چومهوه لاى هاوهلهكهم و بؤم گيرايهوه جاريكى تريش ههر بهو پييهم كرد و بهو جؤرهم بهسهرهات وه له دواى ئهوانه ئيتر نزيكى ئهو شتانه نهكهوتمهوه بهم پئ يه دهست و دهسهلاتى نهينى خاوينى خواى پهروهردگار محمدى پاراست لهههموو خراپهيهك و پهروهردهى كردوو پئ ى گهياند به شيرينترين شيوه و جوانترين نيگارهوه ههتا ئامادهبوو بؤ وهرگرتنى پهيامى پيغهمبهريتى
له فهزلهكانى پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم
پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم مژدهدهرو ئاگاداركهرهوهو ترسينهرو چرايهكى رؤشنه پيغهمبهرى خواو كؤتاى پيغهمبهرانه زؤر ترين شوين كهوتهى ههيه له رؤژى دوايى داو يهكهم كهسه كه له رؤژى دوايى دا له دهرگاى بهههشت دهدات يهكهم تكاكاره له بهههشتدا چاوى دهنوست بهلام دلى نهدهنوست له پشتيشى يهوه خهلكى دهبينى ههروهك لهبهردهميدا بيت سهردارى كورانى ئادهمهو يهكهم كهسه زهوى بؤ لهت دهبئ و زيندوو دهبيتهوهو يهكهم شهفاعهتكاره له مهحشهردا بهسهر پيغهمبهرانى تردا فهزل دراوه به شهش خاسيهت و تايبهتمهندى گرنگ كه بريتى يه لهمانه ووتهى گشت گيرى كورتى پيدراوه كه وتهيهكى كهمهو مانايهكى زؤرى ههيه ئهگونجيت قورئان بيت يان فهرموودهكانى خؤى بيت والله أعلم وه سهرخراوه بهسهر دوژمناندا به ترس له مانگه رؤيهكهوه ليى دهترسان وه غهنيمهتى بؤ حهلال كراوه وه ههموو زهويى بؤ كراوه به شوين كورنوشگاو پاكێتى بؤ نويژ كردن و تهيهمموم وه نيردراوه بؤ گشت دروست كراوان وه به هاتنى پيغهمبهرايهتى كؤتايى پئ هينرا وهله چاكترين سهدهو چاخدا نيردراوه زؤربهى نزاو پارانهوهكانى گيرابوون وه تهواوكهرى كارى پيغهمبهرايهتى يه
وهك ئهوهى بيبينى بالاى نهزؤر دريژ بووهو نهزؤر كورت رهنگيشى سپى يهكى خوين سارد نهبووهو ئهسمهر رهنگيش نهبووه قژيشى لول نهبووه سهرو ريشى بيست تال موى سپى تيدا نهبووه رهنگى رووى گهشاوهو سپى كار بووه دهتوت بهزيو قال دراوه ريشى پيرؤزى پربووهو رهنگى رووى سوورى يهكى پيوه ديار بووه لاشهى مامناوهندو جوان بووه له رؤيشتندا كهميك بهرهو پيشهوه رهوتى دهكرد به وينهى كهشتى چوارشانه بووهو شانهكانى پان و لهيهك دوور بووهو قژى ههتا نهرمايى گويچكهكانى يان ههنديك جار تانزيكى ناوشانى هاتبوو پهنجهو لهپى دهستى و ههردووقاچ و سهرى پيرؤزى گهوره بووه ههروهها سهرى ئيسقانهكانيشى وه مووى سهرسينگى تا كهلهكهى دريژ بوو بووهوه دهمى پيرؤزى گهورهو قريشى چاوهكانى دريژو پاژنهى قاچى كهم گؤشت بووه له مانگ جوانتر بووهو شيوهى له رؤژو مانگ چووهو شيوهى رووى پيرؤزو دهم و چاوى خر بووه وه زؤر له ابراهيم پيغهمبهرعليه الصلاة والسلام چووه ئهمهنده خؤشهويست بوو جارى وا بووه كافرانيش هؤنراوهيان وتووه بهسهرى دا دهستى له لؤكهو ئاوريشم نهرمترو بؤنى ئارهقهى لهشى پيرؤزى لهعهترو ميسك خؤشتر بووه دهم و چاوى رٍؤشن و نورانى بووه نه قهلهوو نه لاواز نهبووه رهشايي گلينهى چاوه جوانهكانى زؤر بووه برژانگى دريژ بووه دهنگى خؤش بووهو صهداى تيدا بووه گهردنى بهرز بووه
ههردوو برؤى دريژو چهماوه بووهو نزيكبووه بگهن به يهك به ههيبهت و ويقار بووه قسهكانى دهتوت موروى ريكخراوه به دواى يهكدا دين رووى له كهس ههلنهدهكردو قسه بهتال نهبووه مؤرى پيغهمبهرايهتى به پشتى پيرؤزى يهوه بووه له نيوان ههردوو شانى دا له هيلكهى كؤتر چووه ئهويش پارچهيهكى سوورو بهرزبووهوه بووهو له لاشهى پيرؤزى چووه ئهو مؤره بهلاى ناوشانى چهپى يهوه بوو به ئهندازهى مستيكى دهست خالى رهش باوى به دهورهوه بووه وهكو بالوكه ثآليل وابووه وه كؤمهله موويهكى كؤبووهوهى پيوه بووه ئارهقهى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم وهك مروارى وابووه وه بؤنى خؤشتر بووه له ميسك و عهنبهر ئافرهته بهريزه صهحابيهكان رهزاى خوايان لئ بيت ئارهقهكهيان دهگرت له جيى گولاو بهكاريان دههينا وه پيغهمبهرى خؤشهويست صلی الله علیه وسلم شوشهيهكى ههبوو گولاوى تيدابوو بؤ بؤن خؤش كردنى خؤى وهزؤر حهزى له بؤنى خؤش دهكردو رهتى نهدهكردهوه فهرمانيشى كردووه كه پشتى وبؤنى خؤش و شير رهت نهكريتهوه قژى نهرم وبهردراوه بووه سهرهتا بهرى دهدايهوهو بؤ خوارهوه دايدههينا بهلام دوايى بهم لاولاى ناوهراستى سهرى دا دووبهشى دهكرد وهههندئ جار عائيشه رهزاى خواى لئ بيت بؤى دادههينا حهزى دهكرد به دهستى راستى و له لاى راستى يهوه قژى دابهينيت مووه سپى يهكانى به زؤرى لهلاى لاجانهكانى دا بووه له سهرو ريشى دا نزيكهى چوارده تابيست تالى سپى تيدا بووه به زؤرى له پيشهوهى ريشى دا يان به بلاوى له سهرى دا بووهو كه چهورى دهكرد نهدهبينرا وه فهرمويهتى سورهتى هود و هاوولنهو خوشكهكانى پيريان كردم وه تاله مووهكانيشى سوور بوون چونكه رهنگى كردووه به رهنگى سوور
خؤشهويسترين پؤشاك بهلايهوه كراس قهميص بووه وه كه پؤشاكى نويى لهبهر دهكرد داواى خيرى له خواى گهوره دهكردو پهناى پئ دهگرت وه دهيفهرموو پؤشاكى سپى لهبهربكهن نهجاشى جوتئ خوفی رهشى تؤخى به ديارى بؤناردو ئهويش له پيى كرد ههروهها دِحيه ش وهشيوهى نهعلهكهى دووقبال ى ههبوو قبال پارچه قهيتانيكه دهچيته نيوان پهنجه گهورهو ئهوهى پهناى مووى پيوه نهبووهو له پيسته دروست كرابوو وه دهيفهرموو به يهك تاكهوه مهرؤن بهريدا وه له كاتى لهپئ كردنى دا راست پيش بخهن و بؤ داكهندنيش چهپ مستيلهكهى لهزيوو دروست كرابوو سهرو نهخشهكهى حهبهشى بوو له مووروويهكى سپى و رهش پيك هاتبوو مؤرى نامهكانى پيدهكرد چونكه لهسهر نهخشهكهى نوسرابوو محمد رسول الله ئهم مستيلهيه لهدهستى دا بوو تا وهفاتى كرد دواى خؤى له دهستى ئهبوبهكرو عومهرو عثمان دا بوو رهزاى خوايان لئ بيت تا ئهوه بوو له سهردهمى عوثماندا رهزاى خواي لئ بيت كهوته ناوبيرى ئهريسهوه كه بيرؤكه له باخيكى نزيك مزگهوتى قوباء به زؤرى له دهستى راستى دهكرد ههندئ جاريش له دهستى چهپى دهنا بهم شيوهيه نهخشهكهى دهخسته ناولهپى دهستى وهنههى كردوه لهوهى كهس نهخش بكاته مستيلهكهى وه سهرهتا مستيلهيهكى ئالتونى ههبوو دوايى لايبردو ئهم دانهيهى كرده دهستى كه له زيوو دروست كرا بوو ههندئ جار له كاتى ووتارداندا ميزهرى رهشى لهسهر دهكردو لويچكهى بهناو شانى دا بهر دهدايهوهوه لهو بؤن و عهترهى لئ دهدا كه قژى پئ بؤن خؤش دهكرد پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كه وهفاتى كرد كراسيكى پوواو و رزيو لهگهل كراس دامينيكى ئهستورى لهبهردا بوووه
پؤشاكهكهى تا ناوهراستى قاچى پيرؤزى دههات و دهيفهرموو پؤشاك مافي نى يه له خوار قولهپيوه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم ههندئ جار شانى دادهدايه سهر پشتى يهك لهلاى چهپى يهوه وه به راكشاوى يهوه ههرگيز خواردنى نهخواردوه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم به ههرسئ پهنجهى گهورهو شايهتمان و ناوهراست خواردنى دهخواردو دوايى پيش ئهوهى دهستى بسريت دهيليسانهوه ههندئ جار ئهوهنده برسى دهبوو نهيدهتوانى دابنيشئ به تهواوى و بهپالدانهوه بهشتيكهوه خواردنى دهخوارد وه ههرگيز خيزان وكهس وكارى پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم دوو رؤژ لهسهر يهك تيريان نهخواردوه له نانى گهنم و جؤ تا وهفاتى كردوه زؤربهى نانيان نانى جؤ بووهو زؤر ئيوارهش بهبئ شيو سهريان دهنايهوه وهپيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم لهسهرميز نانى نهخواردوه بهلكو لهسهر زهوى دادهنيشت و لهبهردهمى دا ههرگيز زهلاتهو وورده شتى لهم بابهته نهبووه كه ئارهزووى مرؤف زياد دهكات بؤ خواردن گؤشتى مريشكى خواردووه فهرموويهتى زهيت له داريكى پيرؤزه وه له مزگهوتدا خواردنى خواردووه ئهم شتانهى بهلاوه خؤش بووهو حهزى لئ كردووه سركه خهل وه كولهكهو حهلواو ههنگوين وه حهزى له گؤشتى سهر ئيسقانى قؤلى مهرومالات بوو وه ههر لهمهشدا بوو له لايهن جولهكهكانهوه ژههرخوارد كرا وه حهزى له تێوڵه تريت و گؤشت كردووه وه ههندئ جار دهست نويژى دهگرت دواى خواردنى وه حهزى له خورما وه پاشماوهى كؤتايى خواردنهكهى دهكرد ئهگهر خواردن نهبوايه بهرؤژوو دهبوو وه دهيفهرموو له سهرهتاوه بسم الله بكهن ئهگهر بيرتان چوو بلين بسم الله أوَّلهُ وآخِرَهُ وه كه سفرهيان له بهردهمى دا لادهبرد سوپاس و ستايشى خواى گهورهى دهكرد
پهرداخى خواردنهوهكهشى له داريكى ئهستوور له دارى النُّضار دروست كرا بوو به ئاسن ليوارهكانى تهنرابوو خواردنهوهيان تيايدا دهدايه وه له ميوهشدا ترؤزى به خورماى تهرهوه دهخوارد وه كالهك به خورماى نهرم و پيگهيشتوو كه يهكهم نؤبهرهى ميوهى دهبينى دهپارايهوهو دهيدا به بچوكترين مندال لهو شوينهدا وه ههرگيز عهيبى له خواردن نهگرتووه حهزى له خواردنهوهيهك بووه شيرين و سارد بيت وه فهرموويهتى جگه له شير هيچ شتيك جيگهى خواردن و خواردنهوه ناگريتهوه ههنديك كات و له ناچارى دا به پيوهو زؤربهى كاتيش به دانيشتنهوه ئاوى خواردوهتهوه وه لهكاتى خواردنهوهى دا سئ جار له دهرهوهى كاسهكهدا ههناسهى دهدا پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم ووتهكانى روون و بلگه بلگه بووهوهو ههر كهسيك بيبيستايه لهبهرى دهكرد وه سئ بارهى دهكردهوه تا خهلكهكه تيى بگات وه ههموو قسهو ووتهكانى راستى بووه زؤربهى كاتيش بيدهنگ بووه بهلام لهكاتى ووتارداندا دهنگى ههلدهبرى وه لهنيوان قسهكانى دا داواى لئ خؤش بوون استغفار ى دهكرد له خواى گهوره بهجؤرئ دهيانبيست له مهجليسدا سهد جار دووبارهى دهكردهوه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم زؤردهم بهخهنده بووهو ههرگيز قاقاى نهكردووه له كاتى پيكهنيندا بهلام ههندئ جارى وا ههبووه ددانهكانى دواوهى دهركهوتووه لهكاتى پيكهنيندا سوبعهتى لهگهل منداليشدا دهكرد بهلام سوبعهتهكانى دوور بووه له درؤ وه سوعبهتى لهگهل خهلكى دا كردووه ههنديك جار له هؤنراوهكانى عبداللهى كورى رهواحهى دهفهرموو يان لهوانهى لوبهيد وههانى شاعيرهكانيشى دهدا بؤ ووتنى شيعرى جوان وه له رؤژى خهندهقيش دا شيعرى دهوت لهگهل هاوهلهكانيدا تا كهميك ماندويهتيان برهويتهوه وه كاتئ شيعرى شهرعيان دهوت بئ دهنگ دهبوو
نمونهيهك له ژيان وگوزهرانى پر له سادهيى
پيغهمبهرى خؤشهويست صلی الله علیه وسلم لهسهر حهسيريك رادهكشا جيگهكهى له لهشى پيرؤزى دا دهردهچوو وه له مالى دونيا هيچى لهلاى خؤى گل نهدهدايهوه خواى پهروهردگار بئ نيازى كردبوو له غهيرى خؤى جار بووه مانگ دهرؤيشت و بگره دوو مانگ دهگهرايهوهو ئاگر نهدهكرايهوه له مالى دا وه زؤربهى خواردنيان ئاوو خورما بووه جاريش ههبووه خورماشيان دهست نهدهكهوت زريكهشى دابوو به ڕههن له برى قهرزيك جار بووه به برسيتى چهندان رؤژيان لئ بووهتهوهو زؤربهى نانيان نانى جؤ بووه وهلهو رؤژهوه كه هاتنه شارى مهدينه سئ رؤژ لهسهريهك تيريان له نانى گهنم نهخوارد ههتا وهفاتى كرد وه دهپارايهوه كه خواى گهوره ئهوهندهيان پئ ببهخشئ كه تهنها جيى برسيتى بگريتهوه ههرگيز به چاوى خؤى له مالى خؤيدا نانى گهنمى سپى و مهرى برژاوى نهبينى ههتا گهيشت به خواى پهروهردگارو وهفاتى كرد وه جارى وابووه له برساندا لهمال دهرچووهته دهرهوه پيخهفی نوستنى پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم و دؤشهكهكهى له چهرم دروست كرابوو ناوهكهى پووشى دارخورما بوو يان له قوماشيكى زبر دروست كرابوو دهيفهرموو له پلهى خؤم زياد بهرزم مهكهنهوه لهگه ل ئافرهتيشدا دادهنيشت ههتا پيويستى يهكانى بؤ جئ بهجئ بكات كه دهعوهت دهكرا دهچوو ئهگهر بانگ هيشتيش بكرايه بؤ رؤنى كؤن بوو ههنديك جار كراسيكى لهبهر دهكرد چوار درههمى نهدهكرد وهحهزى نهدهكرد كهس لهبهرى ههستيت ئهگهر قؤلى مهريكى بؤ بهينرايه بهديارى وهرى دهگرت وه به پيادهيى دهچوو بؤ سهردانى كردن نههى كردووه له زؤر راِبواردن و فهرمانى كردوه ههندئ جار به پئ خاوسى برؤن بهريدا دهستى بهسهرى مندالاندا دههيناو ناوى دهنان و سهردانى دهكردن و سلاوى ليدهكردن ودوعاى خيرى بؤدهكردن له ماليشهوه وهكو كهسيكى ئاسايى وابووهو جلى خؤى دهشت و دهدوريهوهو مهرى دهدؤشى و خزمهتى خؤى وكهس وكارى دهكرد بهلام كه كاتى نويژ دههات دهردهچوو بؤ
زمانى پيغهمبهرى خوا چؤن بووه
نامهويت زؤر وهلامى ئهم پرسياره بدهمهوه چونكه ژيان و كردهوه و وتهى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم ههمووى سؤز و بهزهيى يه بؤ خهلكى بهلام وهلامى ئهم پرسياره بؤ ئهنهس به جئ دههيلين كه دهفهرمويت ما مست ديباجا وحريرا . ألين من كف رسول الله صلی الله علیه وسلم ، ولا شممت رائحة قط، اطيب من رائحة رسول الله صلی الله علیه وسلم ولقد خدمت رسول الله صلی الله علیه وسلم عشر سنين ، فما قال لي قط اف ، ولا قال لشىً فعلته ولا لشىً لم افعله : الا فعلت كذا متفق عليه
واته ئهنهس رضی الله عنه دهفهرمويت دهستم له ههر قوماشيكى ديباج يان حهريرهوه دابيت دهستى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم نهرمتر بووه واته دهستى وهك قوماشى حهرير وابووه وه ههر بؤنيكى خؤشم پئ گهيشتبيت له بؤنى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم خؤشتر نهبووه ١٠ سال خزمهتى پيغهمبهرى خوام صلی الله علیه وسلم كردووه ئيستهش پيى نهوتوم ئؤف وه به هيچ كاريكى منى نهوتووه بؤ وات كردووه وه به هيچ كاريكى نهوتووه بؤ نهت كردووه يان بؤ ئهوهت نهكرد باشترين زمان زمانى پيغهمبهرى خوايه صلی الله علیه وسلم هيچ قسهو وتهيهكى نهوتووه كه خيرى تيدا نهبيت
ئهى گهنجى موسولمان با سهيريكى زمانى خؤمان بكهين رؤژى چهند جار دهلين ئؤف كه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم لهم ووشهيه دوور كهوتؤتهوه ئيمه ناتوانين بئ ئهم ووشهيه بژين با سهيرى حالى خؤمان بكهين ههتاوهكو چاكسازيهك له خؤماندا دروست بكهين وه با سهيريكى زمانى خؤمان بكهين ههتاوهكو رهوشتيكى موسولمانانهى فير كهين براو خوشكى موسولمان بزانه كه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كان طويل الصمت ، قليل الضحك رواه احمد في مسنده وغيره واته پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم خوو رهوشتى وابووه يان عادهتى وابووه كه زؤر بيدهنگ بووه وه كهميش پيكهنيووه سهركهوتويى بؤ كهسيك كه ئهم رهوشته جوانه فيرى خهلكى دهكات باشترين رهوشت كه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم ئهمه سيفاتى بووه زؤر بيدهنگى ههموومان به ئاواتى ئهوهوهين كه قسهيهكمان له پيغهمبهرى خواوه صلی الله علیه وسلم گوئ لئ بوايه چونكه ههرچيهك خير نهبوايه به دهميدا نههاتووه وه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم تهنها خير و چاكه به دهمي دا هاتووه لهگهل ئهوهشدا زؤر بيدهنگ بووه
ههنديك له ئاكارو رهوشته بهرزهكانى
پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم لهسهر گهورهترين ئاكارو رهوشت بووه,لهكاتى قسهكردندا رووى دهكرده خراپترينى خهلكيش تا دليان رابكيشئ سهرزهنشتى كهسى نهدهكرد لهسهر شتى دونيايى و جوانترين رهوشتى ههبووه كردهوه ناشرين و دهم پيس نهبووهو له بازار و شوينى قهرهبالغدا دهنگى بهرز نهدهكردهوهو به خراپه وهلامى خراپهى نهدهدايهوه بهلكو ليى دهبوورا له كهسى نهداوه نه له خزمهتكارو نه لهخيزانهكانى مهگهر لهكاتى جيهاد كردندا له پيناوى خواى گهورهدا له خهلكى دابئ وه ههرگيز لهسهر خؤى تؤلهى له كهس نهدهسهندهوه بهلام ئهگهر بييبنيايه سنوريكى خواى گهوره پيشيل دهكرئ ئهو كاته له ههموو كهس زياتر توره دهبوو ئهگهر سهرپشك بكرايه بؤ كردنى دووكار ئهوا ئاسانهكهيانى ههلدهبژارد به مهرجئ تاوان و گوناه نهبوايه زيكرو يادى خواى گهورهى زؤر دهكردو قسهى بئ ههدهرى نهدهكردو خؤى به گهوره نهدهزانى و لهگهل بيوهژن و ههژارو كهنيزهكدا دهرؤيشت به ريگادا وه لؤمهو سهرزهنشتى خزمهتكارى نهدهكرد بالى سؤزى رادهخست بؤ ئيمانداران كهسيان لئ دوورنهدهخستهوه تابچيته خزمهتى وه له سهفهردا خيرا نهدهرؤيشت تا لاوازهكان به كهس و كاريان بگهنهوه داواى ههرچى لئ كرابئ نهيفهرمووه نهخير گهر ههبوبئ داويهتى يان بيدهنگ بووه قسهى خؤش و سوبعهتى لهگهل ئافرهتانيشدا دهكرد به تايبهتى لهگهل خيزانهكانيدا سوبعهت و يارى كردووه لهگهل تاوانبارو خراپهكاراندا نهرم بووه تا موسلمان ببن زؤر رقى له درؤكردن بووه
جوانترين رهنگ به لايهوه رهنگى سهوز بووه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم مامؤستاى مرؤفايهتى بووه لهگهل خهلكدا زؤر نهرم بووه تهنانهت ئهگهر خراپهشى لهگهل بكردايه زؤر به نهرمى وهلامى دهدايهوه وه بهرامبهر نهفاميتى خهلكيش زؤر بهئارام و دهرون فراوان بووه ناوى ناشيرين و ناشياوى خهلكى دهگؤرى له كاتى رؤيشتندا هاوهلهكان لهبهردهمى يهوه دةرؤيشتن و پشتهوهيان جئ دههيشت بؤ مهلائيكهت ههرگيز تهوقهى لهگهل ئافرهتاندا نهدهكرد كه دهچوو بؤ سهردانى كهسيك رووهو دهرگاكه نهدهوهستا بهلكو لهلايهكى يهوه رادهوهستا وهدهستى راستى زؤر بهكاردههينا كاتئ ههواليكى خؤشيان بؤ بهينايه سوجدهى شوكرى دهبرد بؤ خواى گهوره له كاتى پژمين دا بهدهستى يان كراسهكهى دهم و چاوى دادهپؤشى و دهنگى پئ نزم دهكردهوه وه حهزى لهپاك و خاوينى و پؤشاكى جوان بووه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم زؤر بهبهزهيى بووه به تايبهت لهگهل كهس و كارو نهوهكانى دا به جؤرئ ماچى كچهزاكانى خؤى دهكرد نهك ههر لهگهل مرؤفدا بهلكو زؤر بهبهزهيى بووه لهگهل گيانلهبهرانيشدا به جؤريك جامى ئاوى لار دهكردهوه بؤ پشيله تاليى بخواتهوهو به پاشماوهكهشى دهست نويژى دهشت وه پيغهمبهرى خؤشهويست صلی الله علیه وسلم دادپهروهر بووه له كاروبارهكانى داو خواى گهوره بهمه فهرمانى پئ كردووه وه زؤر دل سهخاوهت و بهخشنده بووهو ههرگيز بهخيل نهبووه خواى گهوره زؤريك له موعجيزاتى پئ بهخشى بوو گهورهترين موعجيزهى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كه خواى گهوره پيى بهخشيوه قورئانه
ههروهها زؤر موعجيزهى ترى ههبووه وهكو لهت بوونى مانگ و شهوڕهوى و بلندبونهوهى الإسراو والمعراج و بينينى ههموو ئهو شتانه لهو كاته كهمهدا وه بهرهكهت كهوتنه خواردنهوه به ويستى خواى گهوره وهكو له خهندهق دا ١٤٠٠ هاوهل له يهك چيتريان خوارد وه كهس لهيهك جگهريان خوارد له شوينيكى تردا وه خواردن له بهردهميا تهسبيحاتى دهكردو هاوهلان دهيان بيست و له تهبوكدا ئاو له نيوان پهنچهكانيهوه دههاته دهر كاتئ دهستى خسته ناو جامه ئاوهكهوه بهجؤرئ ٣٠ ههزار كهس لهگه ل ١٠ ههزار وشتر لييان خواردهوهو شتيان لئ پيكرد وه له حودهيبيهدا تيريكى خسته ناو بيريكى وشك بوو بسم الله ى كرد ئاوهكه پربوو تا ١٤٠٠ صهحابه لييان خواردهوه بؤ ماوهى ١٥ رؤژ و ههرمايهوه وه بهرديك ههبوو سلاوى ليدهكرد لهكاتى پيغهمبهرايهتى دا گيان لهبهرانيش شكاتى حاليان دههينايه لاى و دارو درهخت به تاسهوه بوون بؤى و سيبهرو پهردهيان بؤ دهكرد وه قهده دارخورمايهك ههبوو لهلاى دا وتارى دهدا دواى ئهوهى چووه سهر مينبهر ئهو بنه داره وهك مندال دهگريا تا باوهشى پيا كردو ئينجا بئ دهنگ بوو وه تورهكه خورمايهكى دا به أبو هورهيرهو فهرمووى مهيكهرهوه و دهستى پيا بكهو ليى بخؤ ئهوهبوو تا سهردهمى دواى كوژرانى عثمان رهزاى خواى گهورهى لئ بيت تيايدا مابوو بئ خراپ بوون ههتا توورهكهكه پووا بوو ههلتهقى وه چهندان موعجيزهى تر كه ليرهدا جيگهى نابيتهوه بؤ زياتر شارهزابون بگهريرهوه بؤ كتيبى موعجيزاتى ئهحمهدى دانراوى مامؤستا سهعيدى نورسى و كتيبهكانى سيره. ئهم پيغهمبهره خؤشهويسته صلی الله علیه وسلم خواى گهوره بههويهوه چاوانى كويرو گوييانى كهرو دلانى داخراوى پيكردهوه وه نيردرابوو تا رهوشته جوانهكان بچهسپينيت و تهواوى بكات له گهر ئهوهى كه ئازارى كهسى نهداوه
كهچى دوعاى دهكرد كه قسهى به ههركهسيك ووتووه خواى گهوره بؤ ئهو كهسه بكاته پاداشت و نزيك بوونهوه له خؤى به كورتى رهوشتى قورئانى بووه ئهمهنده ئازا بووه له كاتى غهزاكاندا لهپيشي هاوهلهكانهوه دهجهنگا وه راستهوخؤ له كاره سهختهكاندا لهگهل هاوهلهكانيدا بووهنهك تهنها بهردى بناغه دابنيت و بهس زؤر روح سووك بووه به جؤريك ههرگيز باويشكى نهداوه وه داواي ههرچىيهكى لئ بكرايه نهيدهوت نىيهو نهخير زؤر سهخي دهروون بووه به تايبهتى له مانگى رهمهزان دا وه بؤ خؤى هيچى ههلنهدهگرت بؤ سبهينئ بهلآم خواردنى ساليكى پاشكهوت دهكرد بؤ كهسو كارهكهي وهدياري وهردهگرت و پاداشتى دهدايهوه لهسهري بهلاَم خيرو سهدهقهى نهدهخوارد شهرمى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم زياتر بووه لهشهرمي ئهو كچه عازهبهى كه دهچيته پشت پهردهكهيهوه وه ئهگهر شتيكي پئ ناخؤش بوايه بهرووى دا دهردهكهو وه كه دلأخؤش دهبوو رووي وهك لهته مانگ دهدرهوشايهوه له ههموو كهس ئازاترو سهخي تر بووه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كهلهشاخى گرتووهو أبو طيبه بؤى كردو ئهويش له برى دا دوو صاع خواردنى دايه كه ههر صاعيك نزيكهى چوارمشت دهگريت وه دهيفهرموو چاكترين دهرمانه وه لهسهر ههردوو لاملی وه له نيوان ههردوو شانى و لهسهر سهرهوهى پشتى و ناوشانى دا گرتوويهتى وهلهسهر پشتى قاچيدا كردويهتى لهبهر ئازاريك كه تيايدابوو وهله ١٧ و ١٩ و ٢١ ى مانگدا دهيگرت واتهمانگى كؤچى سيانزه سال له شارى مهككه مايهوه وهحي بؤ دههات و ده ساليش له مهدينهو له تهمهنى شهست و سئ ساليدا وهفاتى كرد
پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم ئهو رؤژهى كه تيايدا وهفاتى كرد پهردهى ژوورهكهى لاداو كؤتا تهماشا تهماشاى هاوهلهكانى كرد كه أبوبهكري صديق رهزاى خواى لئ بيت پيش نويژى بؤ دهكردن وه له كاتى سهرهمهرگى دا دهستى دهخسته ناو ئاوهوهو دههينا بهروويداو دهپارايهوهو زؤر نارهحهت بوو لهبهر سينگ و بهريكي عائيشهدا بوو كه وهفاتى كرد ئهوهنده نارهحهت دهبوو فاطمهى كچى دهيفهرموو وأ كرباه يان وا كرب أبتاه واته ئاى باوكم چهند نارهحهته ئهويش دهيفهرموو ئيتر لهمرؤ بهدواوه باوكت نارهحهتي توش نابئ و باوكت شتيكى پئ گهيووه كه مردنه كهس رزگارى نابئ ليي وه ئهبوبهكر دواي وهفات كردنى پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم ناو چاوى ماچ كردو ههردوو قؤلي گرتو فهرمووىوانبياه, وا صفياه, وا خليلاه
وه بهر له وهفات كردنى خواى گهوره شوينى خؤى نيشانداوه له بهههشتداو سهرپشكى كردبوو كه ئايا ژيانى دونياي دهوئ يان گهرانهوه بؤ لاى خؤي و پاداشتى نهبراوه ئهويش دووهمى ههلبژارد وه ههر وهك چؤن ژيانى رهحمهت بوو وهفات كردنيشى ههر رهحمهت بوو سا ئيتر دواى وهفات كردنى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم ئهو رؤژه بهلاي هاوهلانهوه زؤر ناخؤش بوو بهجؤريك شارى مهدينهيان لهلا تاريك بوو دواى ناشتن و به خاك سپاردنى رقيان لهدلي خؤيان دهبوهوه وه له رؤژى دووشهممهى سالي ١١ ي كؤچىدا وهفاتى كرد دواى ئهوهى پهيامهكهى راگهياندو خواى گهوره دينهكهى خؤى پئ تهواو كرد وه لهكاتى ناشتنى دا جياوازى كهوته نيوان هاوهلانهوه كه ئاخؤ له كويدا بينيژن تا ئهوه بوو ئهبوبهكر رهزاى خواى لئ بيت چارهسهري گرفتهكهى كردو فهرمانى كرد له شوينى وهفات كردنى دا بينيژن وهشهوى چوارشهممه له كؤتايی شهودا به خاكيان سپارد واته دووشهو بهم شيوه مايهوهو وهستان له بهخاك سپاردنى ئهويش لهبهر دياري كردنى جينشينيك لهدواى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كه ئهويش ئهبو بهكري صديق بوو رهزاى خواى لئ بيت وه له پيش وهفات كردنى دا چهند جاريك بوورايهوهو كه هؤشي دههاتهوه دهيفهرموو با بيلال بانگ بدات وئهبوبهكر بهرنويژى بكات دواى وهفات كردنيشى هاوهلهكان زؤر بئ تاقهت بوون كاتئ ههوالى وهفات كردنيان بيست بهجؤرئ عومهر رهزاى خواى لئ بيت ههرهشهى دهكرد لهو كهسهى كه بلئ پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم مردووه پاشان ئهبوبكر رهزاى خواى لئ بيت هاتو تيي گهياندن كه وهفاتى كردووهو فيري كردن كه به چ شيوازيك نويژي لهسهربكهن و له كويدا بينيژن و كئ بيشوات پاشان بهيعهتياندا به ئهبوبهكر رهزاى خواى لئ بيت وه كرا به خهليفه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم جگه لهمانه هيچي له دواى خؤي جئ نههيشت چهكهكهى وه هيسترهكهى و پارچه زهوى يهك كه كردبوووى به خير وه هيچ ميراتى يهكى جئ نههيشت بؤ مندالهكانى بهلام ههنديكي جئ هيشت بؤ نهفهقهى خيزانهكاني بهلام ئهبوبهكر رهزاى خواى لئ بيت بهلينى دا كه نهفهقهيان بكيشئ وه هيچ مهرو مالاتى جئ نههيشت
ههر كهسيك پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم له خهودا ببينيت لهسهر ئهو وهسفانهى كه باسكرا ئهوه ئهوى بينيووه چونكه شهيطان ناتوانئ بچيته شيوهيهوه وه له كؤن و نويدا پياوچاكان ههبوون كه له خهودابينيويانهو وا وهسفيان كردووه كه له شيوهى دا زؤر لهحهسهنى كوری عهلی چووه رهزاى خواى لئ بيت
ئهو مافانهى لهسهرمانه بهرامبهر پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم
١- سوپاسى خواى گهوره بكهين لهسهر رهوانهكردنى ئهو پيغهمبهره بهريزه صلی الله علیه وسلم چونكه رهحمهت و نيعمهت بووه بؤ مرؤفايهتى به جؤريك بهشهرى يهتى له زهلكاوى نهفامى و شهوهزهنگى بت پهرستى رزگار كرد بهرهو نوورى ئيسلام ههروهك خواى گهوره رهوانه كردنى به منهت گيراوه بهسهر ئوممهتى ئيسلامهوه وهك دهفهرمويت لَقَدْ مَنَّ اللّهُ عَلَى الْمُؤمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُّبِينٍ آل عمران١٦٤
٢- ناسين و شارهزا بوون له ژيان و سيرهتى پيرؤزى ئهويش به خويندنهوهو موتاڵا كردن و ليكؤلينهوه و رامان له رهوشت و مامهلهى لهگهل دؤست و دوژمنانى دا چونكه تا زياتر له ژيانى شارهزا بين زؤرتر شيرينايى و خؤشهويستى پيغهمبهرى خوامان صلی الله علیه وسلم له لا زياتر دهبيت ئهو كتيبانهش كه تايبهتن به سيرهتى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم زؤرن لهوانه ژيانى پيغهمبهرى مهزن صلی الله علیه وسلم ى پارهزانى گوراوى سهرمۆر ى پاريزهر بكر حمه صديق,ژيانى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم مامؤستا محمد ملا فائق ژيانى ئازيزمان صلی الله علیه وسلم مامؤستا حبيب محمد سعيد وه دهيان و سهدان ناميلكهو پهرتووكى كوردى و عهرهبى تر
٣- خؤشهويستنى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم زياتر له مال و مندال و كهس و كارو سامان و خودى خؤشمان چونكه خواى گهوره دهفهرمويت النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ الأحزاب ٦ وه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم دهفهرمويت لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب اليه من والده وولده والناس أجمعين متفق عليه وه ههر له خؤشهويستى ئهويشه خؤشويستنى خيزانه سهنگين و نموونهيى يهكانى و هاوهله گيان فيداو ناوازهكانىرهزاى خوايان لئ بيت
٤- شوينكهوتنى ريبازهكهى و گويرايهلى كردن و جؤ بهجئ كردنى فهرمايشتهكانى چونكه پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم پيشهنگى ئيمهيه وهك خواى گهوره دهفهرمويت لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيراً الأحزاب ٢١ وه پيغهمبهرى خواش صلی الله علیه وسلم دهفهرمويت فعليكم بسنتي وسنه الخلفاء الراشيدين المهديين وه بانگهشهكردنى خؤشهويستى بهبئ گويرايهلى كردن هيچ بههايهكى نى يه
٥- خؤشويستنى دؤستانى و بوغزاندنى دوژمنانى چونكه به گشتى خهلكى دوو جؤرن يان دؤست و لايهنگرى دينى خوان و پيغهمبهرى خوايان صلی الله علیه وسلم به پيغهمبهرو پيشهوا قبولهو خؤشيان دهويت يان به پيچهوانهوه له بهرهى نهياران و دوژمنانى ديندان و ههموو ههول و تهقهلايان بؤ ناشيرين كردنى ئيسلام و پيرؤزى يهكانيتى خواى گهورهش دهفهرمويت مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاء عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاء بَيْنَهُمْ الفتح ٢٩
٦- كاركردن به سوننهتهكانى و خؤرازاندنهوه به ئاكارو رهوشتهكانى پيغهمبهرى سهركردهو رابهر صلی الله علیه وسلم تهنها له بوارى پهرستش و خواپهرستى دا پيشهنگ نهبووهو بهس بهلكو سهراپاى تهمهنى زيرينى پئ گهوههرى لێواو ليوه له ئاكارو رهوشت و مامهلهى ههنگوين ئاساى بهلام زؤر به كهمى ئاگامان لهو رهوشتانهيهتى و زؤر به كهميتريش جئ به جئ دهكهين و خؤمان بهو رهوشتانهى ئهو ئارايشت دهكهين بؤيه موسلمانى يهتهكهمان تهنها رهمزو ناونيشانهو جهوههرو ريحى تيانى يهو نهمانتوانيوه ببينه نمونهى زيندوو بؤ بنهما رهوشتى يه جوان و چهسپاوهكانى ئيسلام تا خهلكى بانگهواز بكهين
٧- به بهردهوامى سهلاوات دان لهسهرى و سهلام ناردن بؤى به تايبهتى ههركاتيك ناومان برد يان ناويمان بيست كه ئهمهش فهرمانى خواو پيغهمبهرهكهيهتى صلی الله علیه وسلم بؤمان وه مايهى رئ لئ وون نهبوونى بهههشته
٨- بللاوكردنهوهى دينهكهى و خؤفيداكارى به مال و گيان بؤ گهياندن و برهودان به ريبازهكهى وهك هاوهلان كاتئ له رؤژى ئوحد دا پروپاگهندهى شههيد بوونى پيغهمبهريان صلی الله علیه وسلم بيست دهيانفهرموو قوموا فموتوا على مامات عليه رسول الله وه ههولدان و شهونخونى كردن بؤ ئاشناكردنى چينيكى زياتر بهم رهوشت و ئاكارانهى پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كه به دلنيايىيهوه ههركهس به ئينسافهوه ليى شارهزا بيت و خواى گهوره ويستى هيدايهتى بؤى ههبيت زؤر گهرم و توندو تؤلتر لهوانهى بانگيان كردووه دهبيته خويندكارى ناو ئهم زانكؤ گهوره پر له سهروهرى يه راسته له خؤشهويستى دهربرينهوهيه بؤ پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كه له مانگى ربيع الاول دا شيرينى ببهخشريتهوهو شادى دهرببريت بهلام له جياتى سهرفكردنى ئهو بره پارهيه لهو شادى و مهولود سازكردنهدا كه هاوهلانى يهكهم خؤشهويستى پيغهمبهر صلی الله علیه وسلم نهيانكردووهو خؤمان دروستمان كردووه با ههول بدهين له بلاوكردنهوهى ئاكارو رهوشت و ريبازو بهرنامهكهى دا سهرفى بكهين و لهو سهدهقه جارى يهدا دايبنيين تا بهلكو به پشتيوانى خواى گهوره كؤمهلگايهكى پر له عيزهت له ژير سايهى بهرنامهو ئاكارى پيغهمبهرى يانهدا دروست ببيت وما ذلك على الله بعزيز خواى گهوره ئهم كاره بچوكهشمان به دلسؤزى و خؤشهويستى بؤ پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم بؤ حيساب بكات و پاداشتى ههموو ئهو كهسانهش بداتهوه كه بهشداربوون له خيرى بلاوكردنهوهى دا
پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم كه دهنوست دهستى راستى دهخسته ژير روومهتى راستى و دهپارايهوه وهپيش خهوتن ناوى خواى گهورهى دههيناو سوپاسى دهكرد وهسورهتى الإخلاص و الفلق و الناس ى دهخويند به شهو لهسهر لاى راست دهخهوت و پيش نويژى بهيانيان قؤلى راستى دادهچهقاندو سهرى دهخسته سهر لهپى دهستى راستى سهرهتاى شهو دهنوست و كؤتايى يهكهى به خواپهرستى زيندوو دهكردووه كه گويى له خويندنى كهلهشير دهبوو ههلدهستا بؤ شهو نويژ ههندئ جار به نهعلهوه نويژى كردووه له كاتى زؤر خهفهت و نارهحهتيدا نويژى دهكرد وه فهرموويهتى وهك من نويژ بكهن پهنجهى شايهتمانى له تهحياتدا دهجولاندو فهرمويهتى لهسهر شهيطان توندتره له ئاسن ئهونده شهو نويژى دهكرد قاچه پيرؤزهكانى ئاوساو قريشان وه سهرهتايى شهو دهنوست و ناوهراستى شهوو پارشيو ههلدهستا تا دهچوو بؤ نويژى بهيانى وه كه له شهودا ههلدهستا ده ئايهتى كؤتايى سورهتى آل عمران ى دهخويند وه سيانزه ركات شهونويژى دهكرد بهلام ئهگهر نهيتوانيايه بهشهو ههستئ ئهوا رؤژهكهى دوانزه ركاتى دهكرد ههندئ جار له شهودا نؤ ركاتى دهكرد له رهمهزانيشدا يانزه ركاتى دهكرد ههنديك جار نويژهكهى دريژ دهكردهوهو قورئانى زؤر تيدا دهخويندهوه وه ههندئ جار به يهك ئايهت شهويك شهو نويژى كردووه
بهلام له كؤتايى تهمهنى دا زؤرجار به دانيشتنهوه نويژى دهكرد وه نويژى سوننهتى زؤرى دهكرد پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم چوار ركات يان زياترو شهش يان تا ههشت ركات نويژى چيشت ههنگاوى دهكرد پيغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم رؤژوى سوننهتى زؤردهگرت و ههندئ جار زؤربهى مانگهكهى دهگرت بهلام جگه له رهمهزان هيچ مانگيكى سهراپا نهگرتووه لهو مانگانهش كه دهيگرتن و زؤر تيايدا به رؤژوو دهبوو وهك مانگى شهعبان وه سئ رؤژى له سهرهتاى ههموو مانگيكدا دهگرت وه دووشهممهو پينج شهممان سئ رؤژيشى له ههموو مانگيك دهگرت وه رؤژى عاشورا يش كه دهكاته ١٠ ى مانگى موحهرهم حهزى له بهردوام بوون بووه لهسهر كارى خيرو چاكهو ئهوهى پئ خؤش بووه پيغهمبهرى خوشهويست صلی الله علیه وسلم له كاتى قورئان خويندندا ئايهتهكانى دريژ دهكردهوهو لهكؤتايى ههموو ئايهتيكدا دهوهستا وهههندئ جار دهنگى نزم و كزو ههنديك جارى تر دهنگى ههلدهبرى يان به مامناوهندى دهيخويند لهگهل ئايهتهكانيشدا روحى ئاويتهو تيكهلاو دهبوو وه دلى دهدايه بهلام له كهمتر له سئ رؤژدا ههموو قورئانى نهدهخويندهوه وه فهرموويهتى دهنگتان خؤش بكهن به قورئان خويندن پيغهمبهرى خؤشهويست صلی الله علیه وسلم له ترسى خواى گهوره له نويژدا زؤر دهگريا وه كاتئ گويى له قورئان دهگرت وه له كاتى نويژى خؤرگيراندا وه له كاتى مردنى كچهكهى و كچهزاكهى دا زؤر گريا ههروهها له كاتى وهفاتى هاوهليكى خؤشهويستى خؤى دا دهگريا


ههرگیز گاڵته به ههڵ بژاردهی هاورێکهت مهکه چونکه تۆش یهکێکی له ههڵ بژاردهی ئهو
















